کورتەیەک دەربارەی ئارام قادر

ئارام قادر ناوی تەواوی (ئەییووب نیعمەت قادر)ـە.

ئارام قادر لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی گەچێنەی ناوچەی ھەورامانی باشووری کوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەست ھێناوە. ئارام قادر خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

لەدایکبوون 1965
پەیوەندی 009647501521500
ئیمەیڵ aram_qadir@yahoo.com
وێبگە www.aramqadir.net
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژیانی سیاسی

ئارام قادر زیاتر لە ٢٨ ساڵ بەرپرسی باڵا بووە لە حیزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی ئیسلامیی سیاسی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە. لە بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. لە حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری. پاش دەستبەردانی بەرھەم ساڵح لە حیزبەکەی، ئارام قادر بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی.

ئاستی شارەزایی زمان

زمانی کوردی
زمانی عەرەبی
زمانی ئینگلیزی
زمانی فارسی

وتاری هاوپەیمانی نیشتمانی

سەرەکیترین وتارەکان

هاوپەیمانی نیشتمانی

هاوپەیمانیــی بزافێكــی كۆمەڵایەتــی مەدەنیــە و خــاوەن هیــچ ئایدۆلۆژیایەكــی دیاریكــراو نییــە!.

هاوپەیمانی نیشتمانی

هاوپەیمانیی کارە نەوەک کاردانەوە ، پڕۆژەیە نەوەک سڕینەوەی بەرانبەر.

هاوپەیمانی نیشتمانی

قەوارەیەکــی سیاســیی مەدەنیــە و بــاوەڕی بــە خەباتــی ژێرزەمینــی نییــە و پێــی وایــە خەباتــی ژێرزەمینــی قۆناغــی بەســەرچووە

هاوپەیمانی نیشتمانی

بزافێكــی كۆمەڵایەتیــی مەدەنیــی نــوێیە لــە گۆڕەپانــی سیاســیی كوردســتاندا.

هاوپەیمانی نیشتمانی

بــڕوای بــە بەدامەزراوەیكردنــی دەســەڵات و دوورخســتنەوەی دەســەڵاتەكانە لــە هەژموونــی حزبــی و میزاجــی شەخسـی.

هاوپەیمانی نیشتمانی

دیدێکی فیکری و ڕۆشنبیرییە پێش ئەوەی قەوارەی سیاسی بێت.

پەیڕەوی ناوخۆیی هاوپەیمانی نیشتمانی

بەشەکان

نوێترین گوتار و سەردان و ئەرشیفی وێنەو ڤیدیۆیی و چاوپێکەوتنەکان لەم بەشە چاو لێبکە.!

کارو چالاکی

کارو چالاکی سیاسی
٩ سەرماوەرزی ٢٠١٩
بوون بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی

لە ڕێکەوتی ٩ـی سەرماوەرز ، بە دەنگدانی نهێنی لە کۆبوونەوەی گشتیی "هاوپەیمانی نیشتمانی"دا بە کۆیی (٢٤٤) دەنگ وەک سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرام.

٩ سەرماوەرزی ٢٠١٩
بوون بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی

لە ڕێکەوتی ٩ـی سەرماوەرز ، بە دەنگدانی نهێنی لە کۆبوونەوەی گشتیی "هاوپەیمانی نیشتمانی"دا بە کۆیی (٢٤٤) دەنگ وەک سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرام.

ساڵی ٢٠٠٩ تاوەک ٢٠١٣
ئەندام پەڕلەمان

لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەڕلەمان بووم و سوێندی یاساییم خواردوە لە ڕێکەوتی ٢٠٠٩ تا ڕێکەوتی ٢٠١٣ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووم.

وتاری هاوپەیمانی نیشتمانی

بڵاوکراوەکان

دەتوانن لەم بەشەدا نوێترین بڵاوکراوەکان چاولێبکەن
هاوپەیمانی لە بنیاتنانەوەوە بۆسەرکەوتن و گەشەی بەردەوام

هاوپایمانی ژەیە نەك پلەو پۆست










ڕێز گرتن نەک پیرۆز کردن


ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەوەی قەوارەیەکی سیاسیە لە ھەمان کاتدا پرۆژەیەکی فیکری و ڕۆشنبیری و فەرھەنگییە، واتە لەگەڵ ئەوەی کار دەکەین بۆ ململانێی سیاسی و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە ھەمانکاتدا دەمانەوێت کار لەسەر ئاکارو نەریت و فەرھەنگی مرۆڤەکان بکەین و کلتورێکی جوان و شایستە بە شکۆی مرۆڤ دابھێنین، یەکیک لەو بنەمایانەی ھاوپەیمانی جەختی لەسەر دەکاتەوە ڕێز گرتن و قەدر زانین و پاراستنی ئەتەکێتی سیاسی و کۆمەڵایەتیە لە نێو ھاووڵاتیان بە گشتی و ھاودیدان بە تایبەتی، رێزگرتن یەکێکە لە بەھا مرۆڤایەتییەکان، ناونیشانە بۆ شکۆی مرۆڤەکان، بۆیە پێویستە ئاکاری ڕێز گرتن زۆر بەهەند وەربگیرێت و بایەخی تەواوی پێبدرێت و لە ھەڵسوکەوت و گوفتاری ھاودیدان لەگەڵ بەرامبەرەکانیاندا بە تەواوی ڕەنگبداتەوە، تا ئەو ڕادەیەی ببێتە خاڵی جیاکەرەوەو هاودیدانی پێبناسرێتەوە و جێگەی سەرسامی دەوروبەربێت، لە سەرجەم پلە و پێگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، چونکە ئەوە مانای شکۆی مرۆڤ و بەھا دانە بە مرۆڤەکان، بە سوک سەیرکردنی بەرامبەر ستەمێکە لەو مرۆڤە دەکرێت و پێچەوانەی پاراستنی شکۆی مرۆڤەکانە.



بەڵام گرنگیشە ڕێزگرتن لە پیرۆزکردن جیابکرێتەوە، لەڕاستیدا پیرۆز کردن ستەمە لە خۆت و لە بەرامبەرەکەشت ، رێز گرتن زۆر جیاوازە لە پیرۆز کردن چونکە پیرۆزکردنی مرۆڤێک واتە لەدەستدانی شکۆی خۆت، پیرۆز کردنیش بە مانای ئەوەیە تۆ بەجۆرێک سەیری کەسێک بکەیت کە پێتوابێت وێنەی نییە، ھەڵەناکات، بۆت نییە رەخنەی لێ بگریت، واتە دەرکردنی ئەوکەسە لە سروشتی ئاسایی مرۆڤ.



لەدیدی ھاوپەیمانیدا مرۆڤەکان وەک یەکن لە باھادا و سروشتی مرۆڤبوون ھەموان کۆدەکاتەوە، بە جیاوازی دین و مەزھەب و زمان و رەگەزو نەتەوە، ھاوپەیمانی دروشمی مرۆڤ سەنتەری بەرزکردوەتەوە، کەواتە پاراستنی شکۆ و ڕێزگرتن لە مرۆڤەکان دەبێت لە گوفتارو کرداو ھەڵس و کەوتی سیاسی و کۆمەڵایەتیماندا رەنگ بداتەوە، ئەم دیدەش کۆتایی دەھێنێت بە رق و کینە و سوکایەتی کردن بە بەرامبەرەکان و کۆتایی دەھێنێت بە دیاردەی پیرۆز کردنی نەتەوە و رەگەز وپلەو پۆست، چونکە لە بیروبۆچوونی ھاوپەیمانیدا رەخنە و ڕێز دوو ئاکاری لێک دانەبڕاون و بە ڕێزەوە ڕەخنە دەگرین و کەلێن و کەم و کورتیەکان دەگۆڕێن بۆ کاری باش، رق دەگۆڕین بە خۆشەویستی، بەرەخنە ڕێز و شکۆ پەرە پێ دەدەین، پاراستنی شکۆ و ڕێز گرتن مافێکی بەرامبەرە و نابێت دەبێت پارێزگاری لێ بکرێت، نەک منەت و سیاسەت کردن.




ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ ڕای گشتی

ھاووڵاتیانی کوردستان

‌‎لای هەمووان ڕوونە بەهۆی ئەو ئاڵۆزیی و ڕووداوە نەخوازراوانەی کە لە ماوەی رابردوودا لە عێراق و ناوچەکە روویانداوە، نائارامیی و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق بڵاوبووەتەوە، نائارامییەک کە بنەمایەکی ڕاستەقینە ی نیە.

دەمانەوێت لەگەڵ میللەتی خۆمان بەراشکاوی بدوێین و راستیەکانیان بۆ ئاشکرا بکەین لەپێناو ئەوەی توشی هیچ زیانێک نەبن، لەڕووی مادی یان مەعنەوی، ئەوەش بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین، چونکە ھاوپەیمانی بڕیاری داوە بە کارکردن بۆ گێڕانەوەی ئاکار بۆ سیاسەتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سیاسی بە ھاووڵاتیان .

ئەوەی ڕوودەدات شانۆگەریەکی سیاسیە بۆ بازرگانیکردن، بازرگانی سیاسی و مادی، ئەمەی ئەنجام دەدرێت پێشتر ھەمووی رێکەوتنی لەسەر کراوە،ھەنگاوێکە بۆ گەوجاندنی رای گشتی، ھەرچۆن پێشتر بە ناوی ئاین و مەزھەب و نەتەوە شکۆی مرۆڤەکانیان تێک شکاند ، ئێستاش دەیانەوێت بەم جۆرە لەسیاسەتکردن جارێکی تر خەڵکی عێراق و کوردستان چەواشە بکەن و بازرگانی پێوە بکەن.

ھاوڵاتییانی خۆشەوویست

عێراق و کوردستان بەرەو گۆرانکاریەکی گەورە دەڕوات ، کۆتایی دێت بەھەموو ئەو حزب و لایەنانەی کە مولک و ماڵی خەلکیان خواردو نیشتمانیان وویرانکرد، ئارامی و ئاسایش ڕوودەکاتە ناوچەکە، بۆیە پێویست بە شڵەژان ناکات و کەس خۆی توشی زیان نەکات، ئەوەی ڕووی داوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوو ڕوودەدات ، زیاتر بۆ گرانکردنی نرحی نەوت و ئالتونی بازرگانە سیاسییەکانە، زیاتر بۆ دادۆشینی وولاتە نەوتیەکان و بەتاڵانبردنی سامانی ناوچەکەیە، ھەمووی مامەڵەی پێش وەختی لەسەر کراوە ، میللەتی بەش خوارو و بەشمەینەتمان دەبیت بە خەبەر بیت، یاریکردن بە عەقل و وویژدانی خەلک دەبیت کۆتایی پێبێت.


‌‎ئێمە ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئارامی ڕوودەکاتە ناوچەکە لە عێراق و کوردستان ، وە ئەم سیستەمە لە عیراق کۆتایی پێ دێت و کوردستانیش دەبێت خۆی بگونجێنێت لەگەل پیشھاتەکان ،ئەم قۆناغە کۆتایی دێت و گۆڕانکاریی ئەرێنی دێتە ئاراوە و گۆڕانکارییەکە بەشێوەیەک دەبێت کە کۆتایی بەم مۆدێلەی ئێستای سیاسەتکردن و ململانێی و حزبی دەهێنێت ، کۆتایی بە حزبە ئایدیۆلۆجی و توندڕەو و چەکدارەکان دەھێنێت، ئەم بارودۆخانە خۆپیشانداناکانی بەغدادوباشور کپ ناکاتەوە، بەڵکو بە پیچەوانەوە ئەم ڕووداوانە ڕاستی بۆچونی خۆپیشاندەرانی خستەڕوو.وە داخوازیەکانیشیان دێتە دی.

‌‎لەکۆتاییدا ئەوە دووپات درکەینەوە، کە سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ دیدی نیشتمانی دەبێت و دەرمارگیری و توندرەوی ونەتەوەپەرستی خۆری بەرەو ئاوابوون دەڕوات و دەبێت ئیمە خۆمان ئامادە بکەین بۆ قۆناغی نوێ و خۆمان سەرقال نەکەین بە و جەنگە دەروونییەی دژی وولات و خەلکەکەمان ئەنجام دەدریت.

ھاوپەیمانیی نیشتمانی
ئەنجومەنی سیاسی
٢٠٢٠/١/٨

گه و جاندنی خه ڵک له پێێ ناو ده نگدا  

ئاشكرایه‌ كه‌ دەسەڵاتە دیکتاتۆرو پاشایه‌تییەکان له‌ پێناو مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی خۆیاندا، ھەمیشە ھەوڵی گەوجاندن و خەڵەتاندنی ھاوڵاتیان دەدەن، له‌ڕێگه‌ی چەواشەکاری و پروپاگەندەو ئاراستە کردنی ناتەندروست، لەھەمان کاتدا به‌شێک لە حزبە سیاسیەکانیش لە رێگای گوتارو میدیاو ھەڵوێستەکانیان میللەتانیان گەوجاندووە و سەریان له‌ ھاوڵاتیان شێواندووە، وەک ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت ، وە ئەم ھەڵوێست و گوتارەش دەفرۆشنەوە بە ھاووڵاتیان بە ناوی خەباتی نەتەوەیی و ئاینی و دژایەتی گەندەڵی و بوونی ھەڵوێست لە ڕووداوەکاندا ، یان بەناوی پشتیوانیکردن له‌ ھاووڵاتیان و چینی ھەژارو نەداری کوردستان، ئەمەش یاری کردنە بە ھەست و ئیرادەی ھاوڵاتیان، گەوجاندنی میللەتە بەناوی میللەتەوە ، ھەندێک ھێزی سیاسی دەیانەوێت بەم جۆرە سیاسه‌تە خەلک بخەڵەتێنن، لە ڕێگای جنێوفرۆشتن و سوکایەتیكردن و ناشیرینکردنی ھەندێک له‌ سەرکردەو ھێزیتر و خەبات و ئازایەتیان کردووەتە ناوزڕاندن و قسەی توندو بوختانکردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگەندە، كه‌ له‌زۆر حاڵه‌تدا‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پشت په‌رده‌ ته‌واو دژو پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌ ئاشكراكانن، ئەم ھێزانە راستگۆ نین لەگەڵ میللەت و ئەندامان و بیروباورو بەرنامەی حزبەکانیان، ناكرێ و ڕاست نییه‌ كه‌ به‌وه‌ بوترێت سیاسەتکردن، چونکە بەشێک لە سیاسەت کردن بریتیە لە پابەند بوون بە ئاکاری سیاسی و پیادەکردنی بنەما سیاسیەکان، ئەم جۆرە ھەڵوێست و رەفتارانە دژی بنەما جێگیرەکانی سیاسەتە، چەواشەکاری وگەوجاندنی خەڵکە لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگ وبه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی سیاسی جەماوەر بۆ کاتی ھەڵبژاردن و خۆ کردنە پاڵەوانی درۆینە و یاریکردنە بەھەست و عەقڵی ھاوڵاتیان
 بوله کوردستان گورانکاری سه رکه وتو نه بووه؟  

گۆرانکاری جیاوازە لە چاکسازی، چاکسازی توانای کار و ئاستی بەرھەم چاکدەکات ، بەڵام گۆرانکاری بازدانە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر، چاکسازی زیاتر پینە کردنی چەند حاڵەتێکە و رێکخستنەوەی چەند ھەنگاوێکە.

ھەندێک کاروبار کە دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت یان رێکخراوە خێرخوازی و مەدەنیەکان ئەنجامیدەدەن دەڕواتە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی ، سیستمە گەندەڵکارو دیکتاتۆرەکانیش زۆر جار پەنا دەبەنە بەر ھەندێک چاکسازی لە پێناو بەردەوامی و مانەوەی دەسەڵاتەکانیان، بەڵام گۆرنکاری بریتیە لە گۆڕینی تەواوی ناوەڕۆک و دیکۆرو سیستم و شێوەو شێوازی ئەو دەسەڵاتە.

ئەمەش دوو فاکتەری دەوێت:
١- قوربانیدان بەژیان و ماڵ و کات.
٢- یەک ڕیزی و یەک ھەڵوێستی.

پرۆسەی گۆڕانسازی کۆمپانیا نییە بۆ دابینکردنی بژێوی خەڵک، ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەو پرۆسەیەدا بەشدار بن دەبێت ئامادەبن بۆ باج و قوربانیدان و نابێت چاویان لە پاداشت و داھاتویان ھە بێت.

پرۆسەی گۆرانکاری بەتاکە کەس و تەنھا گروپێک یان حزب و لایەنێک ناکرێت، پێویستە بەرەیەکی بەرفراوان پێک بھێنرێت و پێکەوە و بەیەکەوە ئەو پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنرێت.

بەداخەوە لە کوردستان زۆربەی کات ئەوکەسانەی بانگەشەی گۆرانکارییان کردووە ، پرۆسەکەیان کردووەتە قوربانیی بەرژەوەندییەکی تاکە کەسی یان حزبی، گۆرانکاری مامەڵەی پێوە کراوە.

ھەروە ھا ئەو ھێزو گروپ و کەسایەتییانەی بانگەشەی گۆرانکاریان کردووە پەرت و بڵاو بوون و پێکەوە و بە یەک ئاراستە کاریان نەکردووە و ئەمەش وای کردوە پرۆسەی گۆرانکاری لەبار ببرێت.


گەر دەمانەوێت کوردستان لە گەندەڵی و تاڵانی و ستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی رزگار بکەین دەبێت سیستم بگۆرین، گوڕینی کەسایەتییەکان ھیچ لە بارودۆخەکە ناگۆڕێت، گۆڕینی سیستمیش پێویستی بە قوربانیدان و ھاوپەیمانییەکی بەرفراوان ھەیە

پەیوەندی

لێرەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن و تەنها خودى خۆم نامە و پەیامەکانتان بە شەخسى دەبینم "ئارام قادر"

دەتوانن بە هاوکاری ئەم زانیاریانەی لای خوارەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن یاخود سەردانی ئۆفیسەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی بکەن.

  • هەرێمی کوردستان / عێراق
  • 009647501521500
  • aram_qadir@yahoo.com
  • www.aramqadir.net