به ره ی رووبوبه روونه وه ی گه نده ڵی
به ره ی رووبه روو بونه وه ی  گه نده ڵی 

 گەندەڵی و تاڵانی لە ھەرێمی کوردستان لە دیاردەوە بووتە سیستم، زۆرێک لە یاسا و لە رێسا و رێنماییەکان یارمەتیدەرن بۆ قوڵکردنەوەی گەندەڵی.

پانتایی گەندەڵی ڕۆژ بەڕۆژ لە فراوان بووندایە، گەندەڵی سنوری نەوت و سامانە سروشتیەکانی تێپەڕاندووە، بە جۆرێک ھەموو بوارەکانی سیاسی و ئیداری و ئابوری و سەرجەم سێکتەرەکانی پەروەردەو تەندروستی و کشتوکاڵ نغرۆی گەندەڵی بوون.

رووبەڕوو بوونەوە و ڕێگرتن لەم شاڵاوە ئەرکی سەرجەم هێز و لایەنە دڵسۆز و خەمخۆرەکانە، پێکەوەو بە دەستەجەمعی بیر لە چارەسەر بکەنەوەو گەورەیی و هەستیاری خواستەکە بکەنە پاساوی دەستهەڵگرتن لە بەرژەوەندییە شەخسی و حیزبییەکان و پێکهێنانی بەرەی فراوانی دژ بەگەندەڵی بکەنە پرۆژەو سەرجەم دڵسۆزانی لەدەور کۆبکەنەوە و خەڵک لەبێئومێدی دەربازبکەن و بە گوتارێکی واقعی و دوور لە سۆز و بە بەرنامەیەکی درێژ خایەن روبەرووی گەندەڵی ببنەوە.

چونکە گەندەلی رەگ و ریشەی زۆر بە قایمی داکوتاوە و پێویستی بە ھەماھەنگی و یەک ریزی و وەلانانی بەرژەوەندیە بچوکەکانە لە پێناو رزگار کردنی کەشتی کوردستان ، گەر ئەم ھەنگاوەش بە جیدی ئەنجام نەدرێت ھەموو ھیوا ئاواتەکان نوقمی گەندەڵی دەبن و چارەسەر مەحاڵ دەبێت، ھیوا و ئومێد لە یەکخستنی تواناو رێکخستنی بەرەیەکی دژەگەندەڵیدایە