هاوپه یمانی و ىازادی
هاوپه یمانی و ئازادی 

ھاوپەیمانی لە ڕوانگەی بڕوابوونی بە ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پاراستنی شکۆی مرۆڤەکان و بەسەنتەرکردنی مرۆڤ لە ھەموو بوارەکاندا، ئازادی تاکەکان لە ڕادەربریندا بە لوتکەی ڕێزو شکۆی مرۆڤ دەزانێت.


ھاوپەیمانی ئامانجی پەروەردەکردنی تاکی ئازادە و ھانی ھاودیدانی دەدات ھەمیشە بەھیوا و ئومێدەوە بڕوانن لە دەورو بەر بۆ ھەموو ڕووداوەکان قسە و ھەڵوێستی تایبەتی خۆیان ھەبێت، چونکە لە روانگەی ھاوپەیمانییەوە بوونی ئازادی مرۆڤی داھێنەر و بەرھەمھێن دروست دەکات.

ئازادی وادەکات مرۆڤ چێژ لە بوونی خۆی و ھەست بە جوانیەکانی ژیان بکات، لەھەمان کاتدا ھاوپەیمانی کۆیلە پەروەردە ناکات بەڵکو بریاریداوە پۆلێک سەرکردە پێبگەێنێت کە ئازاو ئازاد بن تا بتوانن گەلێکی ئازا و ئازاد پەروەردە بکەن.


بۆیە بەڕەھایی ھەموو ھاودیدان ئازادن کە بە ناوی خۆیانەوە و چۆنیان پێ خۆشبێت و چۆنیان پێ باشبێت گوزارشت لە رای خۆیان بکەن، چونکە ھاوپەیمانی باوەڕی وایە گرێبەستی نێوان ھاودیدان و ھاوپەیمانی تەنھا لە چوار چێوەی کاری ھاوپەیمانیدایە و ھاوپەیمانی باوەڕی بە کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان نیە و نایەوێت تێکرای ژیانی تاکەکان ببەستێتەوە بە سیاسەت و کاروباری ھاوپەیمانیەوە.


پەیوەندییەکانی نێوان ھاوپەیمانی و ھاودیدان سنوردارە بە پەیڕەو و کارنامەو بریارەکان، لەوە زیاتر ھاودیدان خۆیان ئازادن کە چۆن ژیانی خۆیان دادەڕێژن، لە ھاوپەیمانیدا رێز لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕای تاکەکان دەگیرێت،سەبارەت بە پێشھات و رووداوەکان قەناعەتی خۆیان بە ئەوپەڕی ئازادییەوە دەر ببڕن، چونکە ھاوپەیمانی قەوارەیەکی مەدەنییە و فەلسەفەیەکی دیاریکراوی نییە تا خەڵک لە قاڵب بدات.


ئەوەی لێرەدا پێویستە بۆ ھە موو تاکێک لە کوردستان، پاراستنی یاساو رێزگرتنە لە کلتورو سیستەمی گشتی، چونکە ئازادی تاکەکان تا ئەو سنوورەیە کە پێشێلکاری یاسایی تێدا نەبێت، یان پێشێلکردنی ئازادی ھاووڵاتیەکی تر نەبێت.

لە سیستەمی کاری ھاوپەیمانیدا، ڕاو بۆچوونی تایبەتی کەسەکان ڕێزلێگیراوە و کەسانیتر بۆیان نییە دەستوەردان لە ڕاوبۆچوون و نوسین و پۆست و کۆمێنتی تایبەتی و گوتارو لێدوان و قسەکردنی تاکەکاندا بکەن، گەر بە ناوی خودی خۆیانەوە گوزارشتیان لێکردبێت