هاولاتییبون له دیدگای هاوپه یمانییدا
هاولاتیبون له دیدگای هاوپه یمانیدا

مرۆڤەکان کۆمەڵێک تایبەت مەندی، یان بەرژەوەندی ، یان ئایدێۆلۆژیا، یان ترس پيکەوەیان دەبەستێتەوەو ژیانی بەکۆمەڵ پێک دەھێنن.
لە جیھانداو لە زۆرێک لە قۆناغە مێژوویەکان کۆمەڵگەکان ڕوبەڕووی کەرت و پەرت بونەوە و دابەشکاری و کوشتن و قڕکردن بونەتەوە لەسەر بنەمای شوناسی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و خێڵ و پاشخانی سیاسی ، شەڕی نێوخۆی کوردستانیش نزیکترین نمونەیە.
لە سنوری جگرافی دەوڵەتاندا چەندین پێکهاتەی جیاواز ھەیە، باشترین بژاردە بۆ رێکخستنی هەموو ئەو پێکهاتانە و کۆکردنەوەیان بریتیە لە ناسنامەیەکی هاوبەش کە بریتییە لە چەمکی هاوڵاتییبون.
هاوڵاتیبوون بەو واتایەی، هەمووان ھاوتان و چوون یەک دەبن لە مامەڵەدا و جیاکاری ناکرێت لەسەر بنەمای دین و مەزھەب و رەگەزو زمان و نەتەوە و پاشخانی سیاسی و شوێنی جگرافی ، ئەرک و ماف جیاواز بێت لەسەر بنەمای شێوەو شێواز کارو ئاست و بایەخ و جۆری ئەرکەکانە نەک لەسەر بنەمای جیاوازی مرۆڤەکان،مرۆڤەکان وەک یەک سەیر دەکرێت و نیشتمانێک کۆی کردنەتەوەو بووتە ناونیشان بۆیان ولە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا دەژین و پلە بەندی نیە بۆ هاوڵاتی پلە یەک و دوو .
لێرەدا، گیانی هاوڵاتیبوون و خۆبەخاوەنزانینی وڵات دێتە ئاراوە و ناسنامە هاوبەشەکە دەبێتە کۆکەرەوەی هەموو جیاوازییەکان و هەمووان بە پاراستنی جیاوازییەکانی خۆیانەوە دەبن بە تاکێک لە کۆمەڵگەیەکدا کە بە یاسا مافەکانی پارێزراوە و بنەماکەشی تەنها مرۆڤبوون و هاوڵاتییبوونە بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازییە ئانیی و نەتەوەیی و ئایدۆلۆژی و مەزهەبیی و خێڵەکییەکان.
لە دیدگای هاوپەیمانییدا، هاوڵاتیببوون لەسەر بنەمای مرۆڤسەنتەریی و پاراستنی شکۆی مرۆڤ بنیات دەنرێت، یەکێکە لەو چەمکانەی کە دەبێت خەباتی بۆ بکرێت و لەپێناو پێشکەوتنی کۆمەڵگە و گەشەسەندنیدا، دەبێت پشتیوانیی لێ بکرێت و کاری بۆ بکرێت.
چەمکی ھاووڵاتی بوون سەرەتا ڕۆشنبیریە، لەھەمان کاتدا کلتور و نەریتە، پاشان دەستورو رێسا ویاسایە.
واتە دەبێت کار بکرێت بۆ قوڵ کردنەوەی ئەم چەمکە لەڕووی فکری و لەھەمان کاتداکاری بۆ بکرێت و بخرێتە چوارچێوەی یاساو رینماییە کارپێکراوەکان.
لێرەدا خاڵێکی گرنگ ھەیە دەبێت ئاماژەی پێ بکەین ئەویش ئەوەیە کە هەموو مرۆڤێک کۆمەڵێک تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسی و نەتەوەیی هەیە، ھاووڵاتی بوون بەمانای سڕینەوەی تایبەت مەندیەکان نیە، بەڵکو مەبەست لێی پاراستنی جیاوازیەکانە و ڕێزگرتن لەو جیاوازیانە و کرفنی بەخاڵێکی بەھێز بۆ پێکەوە ژیان و کاری پێکەوەی لە چوارچێوەی چەمک و بنەمای هاوڵاتییبوون، واتە بنەمای ھاووڵاتی بوون بەرزکردنەوەی ئاستی ئە و مرۆڤ و گروپ و پێکھاتانەیە بۆ ئاستێکی بەرزتر و شایستە بە مرۆڤ کە پیشتر بەناونیشانی جیاجیا ستەمیان لێ کراوە ، ھاووڵستی بوسن دەبێتە ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی دیاریکراوودا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو تایبەتمەندییەکانی تری بە پارێزراویی دەمێننەوە و دەوڵەت و سیستم هیچ هاوڵاتیەک ناچار ناکات دەست لە تایبەتمەندییەکانی بەر بدات، بەڵکوو ڕێزیان لێدەگرێت و مانەوەیان دەپارێزرێت.
هەرکات و لە هەر دەوڵەت و کۆمەڵگەیەکدا ئەمە بوو بە بنەمای مامەڵەکردنی نیوان دەسەڵات و هاوڵاتیان، ئەو کۆمەڵگەیە دەگاتە ئەوپەڕی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی، کە ئەمە لە دیدیگای هاوپەیمانییدا یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو ئامانجانەی کە ھاوپەیمانی کاری بۆ درکات و سیاسەت دەخاتە خزمەت بەدیھێنانی ئەو ئامانجە پیرۆزە