هاوپه یمانیی له به رچی ؟

 هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی لە دۆخێکدان کە هیچ کەس لە هیچ شوێنێکی جیهان ئاواتی بۆ ناخوازێت و تا ئێستاش ڕوون نیە کە ئەم دۆخە بۆچی بەردەوامە و تا کەی بەردەوام دەبێت.

ئەوەی روونە ئەوەیە، دۆخی خراپی هەرێمی کوردستان بەرهەمی ئەو حزب و لایەنە سیاسییانەیە کە لە رابردوودا ئەزموونی خۆیان پێشکەشکردووە و ئەوەی لەتوانایاندا هەبوو ئەنجامیاندا و ئەم دۆخەی لێ بەرهەمهات.

کۆی حزبە سیاسییەکان بە ئازادییخواز و نەتەوەیی و سکیۆلار و ئیسلامییەوە بەرپرسن لەم دۆخەی ئێستا و دەبوو ڕیگە نەدەن ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەم ئاستەی ئێستای بگات.

خراپیی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی هەرێمی کوردستان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو حزبانەی لەڕابردوودا کاریانکردووە شکستیان هێناوە و نەیانتوانیوە خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن و قەرەبووی ئەو هەموو مەینەتییانە بکەنەوە کە هاوڵاتیانی کوردستان دووچاری بوونەتەوە.

بۆیە چیتر ئەو حزبانە ناتوانن بەردەوامی بەم شێوازی کارەی خۆیان بدەن و ستەمی زیاتر لە هاوڵاتیان بکەن، کوردستان پێویستی بە ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێزی نوێ هەیە کە پڕۆژەیەکی جیاوازیی سەردەمییانەی پێ بێت بۆ خزمەتی خەڵک.

پڕۆژەیەکی نشتمانیی کە کۆکەرەوەی هەموو چاکەخوازان بێت و هەوڵەکان یەک بخات بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ بەشێوەیەکی سەردەمییانە و شایستە.

هاوپەیمانی  نیشتمانیی لەم پێناوەدا دەستی بەکارکردووە و پڕۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوە و یەکخستنی هەوڵەکان و ئاراستەکردنیان بە ئامانجی خزمەتکردنی مرۆڤ، چوونکە ئامانجی هەموو هزر و سیستم و حزب و یەکەیەکی سیاسیی راستەقینە بریتییە لە خزمەت گەیاندن بە مرۆڤ