شاندێکی باڵای هاوپەیمانی  لەگەڵ پارتی  کۆبوەوە


شاندێکی باڵای هاوپەیمانی  لەگەڵ پارتی  کۆبوەوە

  
شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و ئامادەبوونی هەریەک لە سەرگوڵ قەرەداخی و دکتۆر ئاشتی ستار و دکتۆر کاروان حەمەساڵح ئەندامانی  ئەنجومەنی سیاسی و دکتۆر دانا محەمەد بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو لەلایەن فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و هەریەک لە جەعفەر ئیبراهیم و مەحمود محەمەد و ڕێبورار یەڵدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عەلی حسێن بەرپەسی مەکتەبی پەیوەندیەکان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. 
لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە پەیوەندیەکانی نێوانیان و بە گرنگییەوە باسیان لە بەردەوام بوونی پەیوەندیەکان کردەوە. 
تەوەرێکی کۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردن و باسکردنی دۆخی ناوچەکەو جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی و تەئکیدکرایەوە کە پێویستە زۆر بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەکان بکرێت. 
بەشێکی تری دیدارەکە بریتیبوو لە قسەکردن لەسەر کارەکانی حکومەتی هەرێم و جەختکرایەوە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان، هاوپەیمانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک بۆ دەزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژەی چاکسازی و خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیان. 
وەفدی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و هیوای بەردەوامی و گەشەدان بە پەیوەندیەکانیان خواست لەگەڵ هاوپەیمانی بە ئامانجی هێنانەدی کەشێکی دۆستانە و تەبا لەنێوان سەرجەم هێزەکاندا