دیدگای نیشتمانی تاکه چاره سه ره

دیدگای نیشتمانی تاکه چاره سه ره

  
خۆپیشاندانه‌كانى شارو شارۆچكه‌كانى ئه‌مڕۆى  عێراق و لوبنان ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه‌ بزاف و حزبە مەزھەبی و ئایدێۆلۆژیەکان شکستیان ھێنا لە  پرۆسەی   بەڕێوەبردنی وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانی  شایستە بۆ ھاووڵاتیان، وە لەو وڵاتانەی ئەم جۆرە حزبانە  بونەتە دەسەڵاتدار نەک هەر تەنها کەوتوونەتە قەیرانی ئابووری و سیاسییەوە، بەڵکو بەرەو داڕووخانێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریی گەورەش هەنگاویان ناوە، دۆخی ئەو وڵاتانە سنورى قه‌یران و كێشه‌ى تێپه‌ڕاندووه ‌و پێشبینى ده‌كرێت ببێته‌ كاره‌ساتێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى، كه‌ نه‌ك چاره‌نوسى ئێستا به‌ره‌و دۆخێكى نادیار ده‌بات به‌ڵكو ئومێدى نه‌وه‌كانى داهاتوش له‌گۆڕ ده‌نێت، کوردستانیش لەم دۆخە بەدەرنییە.


ئاسانترین پرسیاریش ئەوەیە چۆن ئەم بارودۆخەی کوردستان چاک بکەین؟ چۆن کوردستان لە داڕوخانی یەکجاری دەرباز بکەین؟ ئەم پرسیارە پێویستی بە بیرکردنەوە و پلان نیە!


ئەزموون پێمان دەڵێت قەیرانەکانی کوردستان بە تاکە کەس و ته نها حزب و چه ند گروپێک چارەسەر ناکرێن، بۆیە پێویستە چەترێکی سیاسی و بەرەیەکی میللی  بەرفراوان پێک بھێنرێت  لەو گروپ و رێکخراو رەوت و کەسایەتیانەی دەیانەوێت کوردستان بەرەو رۆخی سەقامگیری ببەن.


لە رابردودا  چەندین هەوڵ بۆ سەرپێخستنی ھاوپەیمانی حزبی دراوە و شکستی خواردووە، چەندین حزب و لایەن ھەوڵی چارەسەریان دا بەڵام بە داخەوە بێ ئاکام بوون، بۆیە پێش بیر کردنەوە لە میکانیزمەکانی چارەسەر دەبێت ھەنگاو ھەڵبگرین بۆ یەکخستنی توانا و ھێزی ئەو کە سایەتی و لایەن و گروپانەی کار بۆ پرۆسەی گۆڕانسازی و بنیات نانەوەی سیستەم لە ھەرێم دەکەن، واتە سەرەتای چارەسەر لە پێکھێنانی ھاوپەیمانێتیەکی سیاسی میللی بەرفراواندایە، وە میکانیزم بۆ گۆرانکاری زۆرە و ئەو ھاوپەیمانیە سیاسیە دەتوانێت کار لەسەر چەند بژاردەیەک بکات، بەڵام ئەوەی پێویستە لەسەر ئەم ھاوپەیمانێتییە دەبێت دیدگا و تێڕوانینەکانی دیار و ئاشکرابن لەوانەش:

١- دە بێت ھاوپەیمانی لە پێناو گواستنەوەی ئەم قۆناغە بێت و دواتر ھەر ھێز و لایەنێک ئازادە چۆن دەیەوێت سیاسەت بکات، هاوپەیمانی بێت لە پێناو ڕزگارکردنی کوردستان لە داڕوخانی یەکجاری نەک ھاوپەیمانی لەسە ر دابەشکردنی کورسی و ئیمتیازات.

٢- ھاوپەیمانی بێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو چاکەخوازانەی گۆرانکاری ڕیشەییان دەوێت.

٣- گوتاری ئەم ھاوپەیمانیە دوور بێت لە زمانی ڕق و کینە و تۆڵە کردنەوە، گوتارێک بێت بۆ پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردن.

هەموو ئەمانەش دیدگای هاوپەیمانیی نیشتمانیین بۆ میکانیزمی چارەسەری دۆخی خراپی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە جۆراوجۆرانەی کە بەرۆکی هەرێمیان گرتووە و ژیانی هاوڵاتیانیان بە ئئاستێک گەیاندووە کە هیچ ئینتیمایەکی نیشتیمانییان نەماوە.