پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزیز دەکەین

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا شێخ سدیق عەبدولعەزیزمان پێگەیشت و کۆچی مامۆستای قەدرگران دڵگرانیکردین.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێکانی دەکەین و داواکارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

پێگەی مامۆستا شێخ سدیق عەبدولعەزیز لەڕووی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئاینییەوە جێگەی بایەخ و گرنگییەکی زۆر بووە لە کوردستان و عیراق، مامۆستا سدیق ڕۆڵی بەرچاووسەرەکی ھەبووە‏ لە زیندوکردنەوەی رەوتی سیاسی ئیسلامی ، وە لەماوەی ژیانیدا توانی زۆرترین سەرکردە پێبگەێنێت بۆ خزمەت کردن بە کوردستان.

هاوبەشیی خەمی کەسوکار و هاوڕێیانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین و داوا دەکەین خودا ئارامیی ببەخشێتە دڵی هەمووان.


ئارام قادر
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی
٩/١٢/٢٠١٩